شیرکو بی که س.. .
من ناوم خه ونه
خه لكی ولاتی ئه فسوونم
باوكم شاخه و
دایكم ته مه
من له سالیكی مانگ كوژراوو، له مانگیكی هه فته كوژراوو
له روژیكی سه عات كوژراودا
دوای شه ویكی پشت كوماوه ی هه وراز به كول
به ره به یانیكی زامدار
له شه فه قیكی كه سكه وه
وه ك گزنگیكی خویناویی كه وتمه خواری و
داگیرسام و بووم به مومیك
گر به مل و
بووم به پرسیك
ده م به هاوار
.
.
.
من كیلگه ی گه نم و جوی شیعر بووم
دایكیشم بارانی په له دان
من به ردی ناو لانكه ی شاخی بووم
دایكیشم نیشتمان
من كرمی ئاوریشمی قوزاخه ی به هره بووم
دایكیشم ده ره ختی برك و ژان
من جه سته ی مه لیكی سپی بووم
دایكیشم ئاسمانی وه ك قه تران
من خه و بووم و دایكم سه رم
من كه رویشك و ئه و نزار بوو
من جولانه و ئه و لقی دار
من هه ناسه و دایكم سنگ بوو
ئه و قه فه ز و من كه وه كه ی
من چیروك و ئه و شه وه كه ی.